بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر بڕیاریدا مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانی سەڵاحەدین و قەراج بكات بە نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی.
پێشتریش بڕیار درابوو مامەڵەی كارتی نیشتمانی لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەولێر (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا) بكرێتە نۆرەی ئەلیكترۆنی.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی نێو فەرمانگەی كارتی نیشتمانی سەڵاحەدین و قەراج و لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیارماندا بە كاراكردنی سیستەمی نۆرەی ئەلیكترۆنی (الحجز الالكترونی) بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بتوانن لە ماڵەوە نۆرە وەربگرن و لەكات و بەرواری دیاریكراودا سەردانی فەرمانگەكە بكەن.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٣/٣ هیچ هاووڵاتیەك ناتوانێت بەبێ وەرگرتنی نۆرەی ئەلیكترۆنی سەردانی فەرمانگەكەمان بكات و دەبێت هاووڵاتی ژمارەی نۆرەكە (رقم حجز) لەگەل خۆی بهێنێت لەكاتی سەردانیكردنی فەرمانگەكەكان.
جەختیشی كردۆتەوە، نۆرەی ئەلیكترۆنی لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەست نییە ڕۆژانی یەك شەممە تا پێنج شەممە بەردەستە لە كاتژمێر ٨ی بەیانی تاكو ١٢ی شەو.
بۆ وەرگرتنی نۆرەی ئەلكترۆنی (حجز الالكترونی) سەردانی ئەم لینكە بكەن