سەرۆكی ڕووسیا؛ وڵاتەكەی دەیەوێت شەڕ لە ئۆكرانیا كۆتایی پێ بێت



سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت ، وڵاتەكەی خوازیاری كۆتایی هاتنی شەڕی ئۆكرانیایە، دەشڵێت،”ئامانجیان سووڕاندنەوەی ململانێ سەربازییەكان نییە، بەڵكو بە پێچەوانەوە كۆتاییهێنان بەم شەڕە”.

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئامانجیان سووڕاندنەوەی ململانێ سەربازییەكان نییە، بەڵكو بە پێچەوانەوە كۆتاییهێنان بەم شەڕە و هەوڵدەدەن بۆ كۆتاییهێنان بەمە و بێگومان تا زووتر باشترە.

هاوكات جۆن كیربی، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە، پوتن ئاماژەی ئامادەبوونی تەواوی بۆ دانوستان لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕ نیشان نەداوە، ئەوەی دەستیپێكرد كاتێك كە مۆسكۆ لە ٢٤ی مانگی دوودا هێزی سەربازی ڕەوانەی ئۆكرانیا كرد.

ڕاشیگەیاندووە، هەموو ئەو كارانەی كە ئەو (پوتن) لەسەر زەوی و ئاسماندا دەیكات، قسە لەسەر پیاوێك دەكات كە دەیەوێت بەردەوام بێت لەوەی توندوتیژی باڵ بەسەر گەلی ئۆكرانیا بكێشێت و جەنگەكە پەرەپێبدات.

ئاشكراشیكردووە، كە بایدن كراوەیە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ پوتن، بەڵام تەنها دوای ئەوەی سەرۆكی ڕووسیا سووربوون لەبارەی دانوستانەكان نیشانبدات و دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ ئۆكرانیا و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕووسیا بەبەردەوامی ڕایگەیاندووە، كە كراوەیە بۆ دانوستان، بەڵام ئۆكرانیا و هاوپەیمانەكانی گومانیان لە فێڵێك هەیە بۆ كڕینی كات دوای زنجیرەیەك شكست و پاشەكشەی ڕووسیا كە زەبری ١٠ مانگی شەڕەكەی لە بەرژەوەندی كیێڤ وەرچەرخاندووە.

هەورامان گەچێنەیی چی دەربارەكەی بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ووتوە
پێت هەورامان گەچێنەیی چی دەربارەكەی بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ووتوە
ئەفغانستان 4 بیانوو بۆ  قەدەغەكردنی چوونی كچان بۆ زانكۆ دەهێنێتەوە
دوات ئەفغانستان 4 بیانوو بۆ قەدەغەكردنی چوونی كچان بۆ زانكۆ دەهێنێتەوە
پەیوەنیدر