قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، مارکێتێک غرامە کراوە و نانەواخانەیەک ئاگادارکردنەوەی ئاڕاستە کرا.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 28ی شوبات، لیژنەکەمان سەردانی ناوبازاڕی هەڵەبجەی کرد و پاش گەڕان و پشکنین پێدانی ڕێنمایی، مارکێتێک غرامە کرا و نانەواخانەیەک ئاگادارکردنەوەی ئاڕاستەکرا.
ڕاشیگەیاندووە، دەست گیرا بەسەر (۱۲٤) سابوونی بەسەرچوو هەروەها (٦۰) کیلۆ قەڕنابیت و معلەباتێکدا گیرا، کەدڵنیا بووین شیاوی خواردن نیە و دەستمان بەسەردا گرت و لەناوبرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەست خۆشی لەوانە کرا، کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ کردبوو، هاوكات ئاگاداری و ڕێنماییش درا بەوانەی کەمتەرخەمبوون.