بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری لە ڕوودانی سەهۆڵبەندان و بەستن لە چەند شەقامێك دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ئەمشەو نەچنە ناو بەفر.
عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو رێگاكانی ئه‌زمڕ و گۆیژه و پێنجوێن به‌كارنه‌هێنن، چونكه ئه‌و ڕێگایانه سه‌لامه‌ت نین له‌م كه‌شه‌دا”.
وتووشیەتی، “ئه‌مشه‌و، شه‌وی گه‌شت و چوونه ناو به‌فر نییه، چونكه كاتژمێرێكی تر شه‌قامه‌كان به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌یبه‌ستن”.
جەختیشی كردۆتەوە، داوا له شۆفێران ده‌كه‌م پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ و پێش چوونه ناو به‌فر دڵنیابنه‌وه له هه‌بوونی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی تووندوتۆڵی.
پێشتریش هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، ئه‌م شه‌پۆله به‌فر و با به‌هێزه‌ی سنوری شاری سلێمانی گرتۆتەوە بۆتە هۆی به‌ستنی هه‌ندێك شه‌قام و ڕێگه‌وبان، به‌تایبه‌ت دووسایدی هه‌واری شار به‌ره‌و تونێلی پێشڕه‌و به‌هۆی به‌فر و شه‌خته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستكراوه.
هاتووچۆی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان و شۆفێران ده‌كات به‌وریاییه‌وه ئه‌و شه‌قامانه به‌كاربهێنن، كه مه‌ترسی شه‌خته‌یان هه‌یه به‌تایبه‌ت شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌رده‌م هۆتێل تایتانیك، “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كاته‌كانی شه‌و به‌دواوه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه زۆرینه‌ی شه‌قامه‌كان بیانبەستێت”.