دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە مووچە بڵاودەکرێتەوە



دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بڕیارەکەی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەقی بڕیارەکە بڵاودەکاتەوە.

دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ چوار شەممە، دەقی بڕیارەکانی کە تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابووی، بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، گەلی کوردستان بە خاوەن بەها و نیشتیمان پەروەر ناودەبات، و قوربانییەکانی بەرزدەنرخێنێت،

ئاماژە بەوەشدەکات، ناکرێت جیاکاری لە نێوان هاووڵاتیانی هەرێم و هاوتاکانیان لە باشوور و خواروی عێراق بکرێت.

هاوکات لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا، دادگای باڵا دەڵێت، دەبێت هەرێم هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.

جەختیشی كردۆتەوە، پێدانی قەرز لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بە حکومەتی هەرێم بەبڕی زۆر بەدرێژایی چەندساڵی رابردوو، پێچەوانەی حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ژمارە 13ی ساڵی 2023یە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی ئەو قەرزانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجنەکراوە.

هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، دەسەڵاتی فیدڕاڵی و هەرێم پابەندن بەپێی دەستوور بە دابین كردنی ماف و ئازادییەكان بۆ هاووڵاتیان بەبێ‌ جیاكاری بە مافی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ دادگای فیدڕاڵی سەلماوە، كە فەرمانبەران و خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێم مافی خۆیان لە مووچە بەشێوەی ڕێكوپێك و مانگانە وەرنەگرتووە وەك مووچەخۆرانی عێراق، كە ئەوەش سەرپێچی دەستوورە، بۆیە دەبێت بەربەستەكان لاببرێن و هەردوو حكومەت ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم مووچە و پێدانی مافی هاووڵاتیان.

دادگای فیدڕاڵی جەختیشی كردۆتەوە لە دروست كردنی كارتی بانكی (تەوتین)ی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و دەڵێت: دەبێت حكومەتی فیدڕاڵی هەموو تێچووەكەی بگرێتە ئەستۆ…. بەڵام كاتێكی دیاری كراوی بۆ دانەناوە.

لەم لینکەوە کۆی بڕیارەکە بخوێنەرەوە

 

 

 

سەرۆك كۆمار ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
پێت سەرۆك كۆمار ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
پەروەردە ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوكردەوە
دوات پەروەردە ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار