سەرۆك كۆمار ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات



سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، دژی بەکارهینانی خاکەکەمانین لەلایەن هەر دەوڵەتێکەوە بێت و دەشڵێت: لەسەر بودجە و نەوت ناكۆكی هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا”.

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ کەناڵی (العربیە) ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە بۆ دابەشکردنی ئاو و گەیشتووینەتە ئەنجامێکی ئەرێنی.

ڕاشیگەیاندووە، ناکۆکی هەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەست بە بوجە و نەوت و دانوستانەکانیش لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە.

سەرۆک کۆمار وتیشی، “دژی بەکارهینانی خاکەکەمانین لەلایەن هەر دەوڵەتێکەوە بێت و حکومەتی عێراقیش جدییە لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان”.

جەختیشی كردۆتەوە، پرسی مانەوەی هێزە بیانی و نێودەوڵەتی و هاوپەیمانەکان، حکومەتی عیراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدات.

وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك ئاشكراكرا
پێت وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك ئاشكراكرا
دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە مووچە بڵاودەکرێتەوە
دوات دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە مووچە بڵاودەکرێتەوە
پەیوەنیدر