هەرچەندە تاوەكو ئێستا 400 ملیاری تەرخانكراوی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەگەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە هەولێر، بەڵام گەنجینەكان لیستی مووچەی مانگی 12یان ئامادەكرد و چاوەڕێی بڕیاری خەرج كردنی دەكەن.
ڕێبین حەسەن لە زاری سەرچاوەیەكی گەنجینەی سلێمانییەوە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك گەنجینەی یەكی سلێمانی ئەو فەرمانگانەی لیستی مووچەیان ئامادەبووە، بۆيان كردون بە چەك و لای بەڕێوەبەری گەنجینە ئامادەیە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو فەرمانگانەی دیكەش كە ماون، ڕۆژی شەممە دەوام دەكەن بۆ تەواوكردنی لیستەكان و كردنیان بە چەك.
تاوەكو ڕۆژی 25ی مانگ، پارەی نەوت دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا وەزیری دارایی عێراقیش واژۆی لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم نەكردووە.