ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم، فەتوایەك سەبارەت بە لابردنی موو بە ئامێری لێزەر دەردەكات و ڕایدەگەیەنێت، بە چەند مەرجێك دروستە، بەڵام بۆ لابردنی مووی جێگەی هەستیار بە ئامێری لێزەر دروست نییە لای پزیشك بكرێت و دەبێت كەسەكە خۆی بیكات تەنها لە حاڵەتی ناچاری دروستە بەو مەرجەی ژن بچێتە لای دكتۆری ژن و پیاو بۆلای دكتۆری پیاو.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌ریمی كوردستان لە فەتوایەكدا، كە ماڵپەڕی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له موسوڵمانان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی به‌كارهێنانی ئامێری (لێزه‌ر) بۆ لابردنی مووی جه‌سته، دوای لێكوڵینه‌وه له‌م بابه‌ته و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت و مه‌به‌سته‌كانی و ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕ له‌م بابه‌ته و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی، له دانیشتنی ژماره له به‌رواری 9/10/2022 م گه‌یشته ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه:
ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره بۆ لابردنی موو له ڕووی پزیشكیه‌وه و له‌سه‌ر بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ له‌و كاته‌دا یان له ئاینده‌دا زیانی نه‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه ئه‌وا به‌كارهێنانی درووسته، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1- لێزه‌ره‌كه به‌دیلی تری نه‌بێت و تاكه چاره‌سه‌ر بێت بۆ لابردنی مووه‌كان.
2- به نییه‌تی خۆڕازاندنه‌وه بۆ نامه‌حڕه‌م ئه‌نجامی نه‌دات.
3- ئه‌ندازه‌ی مووه‌كه له عورف و عاده‌ت ده‌رچووبێت.
4- ئه‌گه‌ر بۆ لابردنی موو بوو له جێگه‌ی هه‌ستیار (شه‌رمگه) ئه‌وا ئه‌بێت خۆی ئامێره‌كه به‌كار بهێنێت و ئه‌نجامی بدات و دروست نییه بچێته لای پزیشكی تایبه‌تمه‌ند به‌و كاره، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی زه‌روره‌ت و ناچاری و پێویستی زۆردا، له‌و كاته‌دا ڕێگه‌ی ئه‌درێت به‌مه‌رجێك پیاو بچێته لای پزیشكی پیاو، ئافره‌تیش بچێته لای پزیشكی ئافره‌ت، له ڕوانگه‌ی یاسای فیقهی (الچرورات تبیح المحچورات) و له‌و كاته‌شدا پێویسته به ئه‌ندازه‌ی پێویستی جێگاكه دیار بكه‌وێت بۆ ئه‌و پزیشكه‌ی كه بۆی ئه‌نجام ده‌دات؛ چونكه قاعیده‌ی فیقهی ده‌ڵێت: (الچرورات تقدر بقدرها).
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕوونیشی كردۆتەوە، ئه‌گه‌ر مووه‌كه له‌و شوێنانه ڕوابوو، كه ئه‌صل وایه مووی لێ نه‌ڕوێت وه‌ك (ده‌موچاو یان ڕیش و سمێڵ بۆ ئافره‌تان) ئه‌وا دروسته به ئامێری لێزه‌ر لاببرێت وه‌ك له مغنی المحتاج 1/112 دا هاتووه: “وأما إزالە شعر لحیە أو شارب ینبت لها فتسن إزالته”.