سەرۆک وەزیرانی فەلەستین نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین کرد و پەسەندكرا.
محەمەد شتایە، سەرۆک وەزیرانی فەلەستین نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد و ئەویش لای خۆیەوە پەسەندی كرد.
مەحمود عەباس بڕیاریدا تاوەكو پێكهێنانی حكومەتی نوێ، حكومەتی ئێستا بەشێوەی كاربەڕێكەر بەردەوام بێت لەكارەكانی.
محەمەد شتایە، سەرۆک وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی فەلەستین ڕایگەیاند، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆساید دەبێتەوە، تاوەکو دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێنرێت گرژییەکان کۆتاییان نایەت.
وتیشی، “پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا رێکخستنی نوێی حکومی و سیاسی ئەنجام بدرێت و لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە هەموو خاکی فەلەستین بەڕێوەببرێت”.