لەگەڵ قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان واشنتن و تاران و توند بوونی زیاتری خۆپیشاندانەكانی ئێران بەهای دراوی فەرمی ئەو ولاتە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دادەبەزێت و ئەمڕۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهای تمەن گەیشتۆتە نزمترین ئاست و نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن تمەنە.
ڕاشیگەیاند، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە دینار زۆر بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سەرەڕای بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار و كەم كردنەوەی نرخەكەی، بەڵام نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە هەر لە بەرزبوونەوەدایە و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.