چۆن بە مانگێك هەژمار بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر دەكرێتەوە؟



دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە لەڕێگەی بانكەوە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی بڕیاریدا لە مانگی داهاتووەوە بەپێی هەژماری بانكی نەبێت مووچە نانێرێت و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: “لێم پرسیوە چۆن بە مانگێك هەژمار بۆ زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر دەكرێتەوە”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی لیژنەی دارایی تەیف سامی وتی؛ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی نەماوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچە (توگین) لەڕێی بانکەوە دەنێرین، تەنها بۆ ئەم مانگە بەلیست مووچە دەدەین بەهەرێم، با زوو لیستی مووچەی مانگی دوو بنێرن.

ئاشكراشی كرد، “وەزیری دارایی عێراق وتی، بەڵام بۆ مانگی سێ بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەڕێگەی بانکەوە مووچە دەنێرین”.

سۆران عومەر دەشڵێت: “داوای ڕونکردنەوەم لێکرد، لەسەر ئەوەی چۆن بە مانگێک هەژماری بانکی بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین و تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەهیدان و کەمئەندام دروست دەکرێت؟ تەیف سامی وتی: ئەبێ پەلەبکەن ئەگەر نا مووچە بەبێ نیشتیمانی کردن لەبانکەوە نانێرم”.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، كە 21ی ئەم مانگە دەركرا، حكومەتی هەرێم پابەند كرا بە پێدانی لیستی مووچە بە بەغدا و حكومەتی فیدڕاڵی پابەند كرا بە پێدانی مووچەی تەواو بە فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی هەژماری بانكی فیدڕاڵییەوە.

بەهێزی ڕەشەبا گەیشتە 100 كیلۆمەتر
پێت بەهێزی ڕەشەبا گەیشتە 100 كیلۆمەتر
عەتوان عەتوانی: ده‌بێت له ‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌
دوات عەتوان عەتوانی: ده‌بێت له ‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه‌
پەیوەنیدر