وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە، بەڵام خەرجکردنی دەبەستێتەوە بە ناردنی لیستی ناوی مووچەخۆران و گواستنەوەی بۆ سەر بەغدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی 2024ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی پارێزراوە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بەستراوەتەوە بە پێشکەشکردنی لیستی ناوی مووچەخۆران.
جەختیشیکردوە کە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ سەر بەغدا کردووەتە مەرج بۆ ئەوەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بنێرن.
وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، بەمنزیکانە خشتەی بودجەی 2024 دەنێرن بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دوای پەسەندکردنیشی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.