فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای درێژکردنەوەی بۆ جاری دووەم، لێخۆشبوونی 20٪ی سزای هاتوچۆ تەنها 3 رۆژی ماوە”.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ی قەرز و پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاوڵاتییان، تاوەکو رۆژی 28ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت:”بڕیاری لێخۆشبوون، لە 28ی ئابی 2023 بەرکار بووە و دواتریش تاوەکو 28ی شوباتی 2024 لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان درێژکرایەوە، ئەوەش وەک هاوکارییەکی هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پاکتاوکردنی قەرز و پێبژاردنەکانیان”.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،”رێوشوێنی تۆمارکردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیکارانی هاتووچۆ، یەکێکە لە رێگاکانی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە”.