هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت سلێمانی لە بودجە و خزمەتگوزاریدا مافی خۆی وەربگرێت



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی گەورەترین پارێزگای هەرێمە و دەبێت لایەنە سیاسییەکان لەمەودوا بەتەنها نوێنەری حزبەکانیان نەبن، بەڵکو دەبێت نوێنەری راستەقینەی پارێزگاکە بن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بە پێی ئامار و سەرژمێرییەکان سلێمانی ٣٨ کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت و بەو پێیەش گەورەترین پارێزگای هەرێمە.

ڕاشیگەیاند، ” ئەم ٣٨ کورسییە نابێت تەنها لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا ڕەنگ بداتەوە، بەڵکو دەبێت لە بودجە و خزمەتگوزارییەکاندا سلێمانی مافی خۆی وەربگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لایەنە سیاسییەکان لەوە تێبگەن کاتێک ئەبن بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نوێنەری ٣٨ کورسی پارێزگای سلێمانین و و کاتێک دەشچنە بەغدا دەبێت بتوانن نوێنەرێکی ڕاستەقینە بن.

 

بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ بەپەلە ئەم هەنگاوە بنێ
پێت بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ بەپەلە ئەم هەنگاوە بنێ
نوری مالکی: فەرمانبەران دڵنیابن لە بەغداوە مووچەکانیان دەدرێت
دوات نوری مالکی: فەرمانبەران دڵنیابن لە بەغداوە مووچەکانیان دەدرێت
پەیوەنیدر