جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێمه هێزێكمان ده‌وێت به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی به‌رگری له خاك و هاووڵاتییانی كوردستان بكات، هێزمان بۆ ئه‌وه ناوێت غه‌در له هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران سه‌ردانی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانی كرد و ڕۆڵی مام جه‌لالی له كردنه‌وه‌ی كۆلێژەكە به‌رز نرخاند و وه‌بیری هێنایه‌وه، “سه‌رۆك مام جه‌لال گرنگی تایبه‌تی ده‌دا به به‌شداریكردنی ژنان له خوله‌كانی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی ژن له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كاندا”.
قوباد تاڵه‌بانی ستایشی مامۆستایان و ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانی كرد و ڕایگه‌یاند، “ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌فسه‌ری ده‌رچووی ئه‌م كۆلێژه له كوردستان و عێراق له‌پێگه‌ی گرنگن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن”.
وتیشی، “پێشتر عه‌قڵییه‌تێك هه‌بوو، كه كۆسپ بوو له به‌رده‌م به‌شداریكردنی ژنان له‌م جۆره خولانه‌دا، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا ئه‌و عه‌قڵییه‌ته به‌ره‌و كاڵبوون ڕۆیشتووه و ده‌بێت به ته‌واوه‌تی نه‌هێڵرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، متمانه‌ی ته‌واومان به توانای ژنان هه‌یه له ناو هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌دا و داواشی كرد، “ژنان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن له په‌ره‌پێدانی توانا و شاره‌زایی خۆیان له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كاندا”.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “ئێمه هێزێكمان ده‌وێت، كه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی به‌رگری له خاك و هاووڵاتییانی كوردستان بكات، هێزمان بۆ ئه‌وه ناوێت غه‌در له هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكات، ژنانی كوردیش به‌وه ناسراون هه‌میشه شانبه‌شانی پیاوان به‌شداربوون له به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان، هه‌ربۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا زیاتر كاربكرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداری ژنان له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كاندا”.