داعش هێرشی کردە سەر خاڵێكی پشکنین لە نزیك گەڕەکی کۆبانێی شاری کەرکوك
کەمێك پێش ئێستا داعش پەلاماری خاڵێکی پشکنینی داوە لە شەقامی پشتێنەی شاری کەرکووك نزیك گەڕەکی کۆبانێ.
بە گوێرەی زانیارییەکان چەکدارەکان دوای هێرشەکەیان هەڵهاتوون ، لە ئەنجامی پەلامارەکەشدا ژمارەیەك پۆلیس بریندار بوونەو لە ئێستادا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرکووك.