كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی 5 بۆ 10ی حوزەیران پێشنیار كراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەشڵێت: ” ئامادەیە لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، تۆماركردن و نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم، ڕۆژانی 5 بۆ 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشنیاز کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی، “پێویستمان بە چوار مانگ ئامادەکاری هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وادەی پێشنیازکراویش گونجاوە بۆ کۆمسیۆن”.

جومانە غەلای، جەختیشی كردەوە، کۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات، چونکە پێشتر قۆناغێکی گرنگی پڕۆسەکە دەستپێکردووە، کە تۆمارکردن و تازەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابەشکردنی کارتی دەنگدەرانە.

 

مەسرور بارزانی گەیشتە ئەمریکا
پێت مەسرور بارزانی گەیشتە ئەمریکا
دوابڕیار بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان و پشووی خوێندكاران دەدرێت
دوات دوابڕیار بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان و پشووی خوێندكاران دەدرێت
پەیوەنیدر