حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ وەزارەتەكان و فەرمانبەران دەردەكات



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ وەزارەتەكان، چەند بڕیارێك دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە گواستنەوەی ڕاژە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە نییە لەگەڵ گواشتنەوەی فەرمانبەران لە خزمەتی سەربازی بۆ خزمەتی شارستانی و دەشڵێت: “دامەزراندن نییە”.

بەپێی گشتاندنێك، كە سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوان ئاڕاستەی وەزارەتەكانی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و ڕێکخستنی میلاکات و خەرجییەکان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، ئەو جۆرە نووسراوانەمان ئاڕاسته‌ مه‌كه‌ن:

– نوسراوی دامەزراندن، تا ئەوکاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجومەنی راژە رێکدەخرێت.

– داواكاریی گەڕاندنەوەی فەرمانبەران بۆ راژەی سەربازی و شارستانی، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، کە بەهۆی حوکمی دادگا، یان دۆسیەیەکی دادوەرییەوە لە راژە دادەبڕێن.

– گواستنەوەی راژەو تەنسیبکردنی فەرمانبەران لەدەرەوەی هەرێم بۆ دامودەزگاکانی هەرێم.

– گواستنەوەی راژە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردە.

– گواستنەوەی فەرمانبەران لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆسەر یاسای خزمەتی شارستانی و بەپێچەوانەشەوە راگیراوە.

– نوسراوێكی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی، كە تەمەنی یاساییان تەواو کردووە، جگە لەو حاڵەتانەی پێویستن، ئەویش ماوەی ساڵێك یان بۆ سێ ساڵ، بۆ شایستەبوونی موچەی خانەنشینی.

– نوسراوی هاوكاریی. تەنیا هاوكاریی چاندنی جگەر رێگەی پێدراوەو هاوكارییەكە دەكرێت.

– تەرخانکردن و نوێکردنەوەی رەزامەندی و گواستنەوەی زەویی نیشتەجێکردن، نوسراوەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە، کە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێم لێی بەرپرسیار نین.

– کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەکارهێنانی تایبەتی و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەدەر لە رێنوێنییەكان و ئەو نوسراوانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنێرێن، وەرناگیرێن.

– رادەستكردنەوەی ئۆتۆمبێل ناكرێت، تاوەكو سزای سەرپێچییەكان پاكتاو نەكرێت.

 

دوابڕیار بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان و پشووی خوێندكاران دەدرێت
پێت دوابڕیار بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان و پشووی خوێندكاران دەدرێت
دوات بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەنیدر