بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زۆرترین ڕێژەی دابەزینی تۆماركردووە و تەنها لەماوەی ئەمڕۆدا بۆ هەر 100 دۆلار بڕی هەزار دینار دابەزیوە.
ڕەوەند میرزا لە بارزاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، بەهای 100 دۆلار بە 151 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام لەكاتی دوانیوەڕۆدا بەهاكەی دابەزی.
ڕاشیگەیاند، ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی دابەزیوە بۆ 150 هەزار و 600 دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ (خەڵك) لە زاری ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ و شارەزای ژمێریاری بڵاویكردەوە، بانكی ناوه‌ندی، میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی پاره به گه‌شتیار جێبه‌جێ ده‌كات و میكانیزمەكەس ئەوەیە ناونووسین له ڕێگای پلاتفۆرمێكهوه ده‌بێت و دوای خۆتۆماركردن لە پلاتفۆڕمەكە، پسووڵهیهك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌درێت به كه‌سی گه‌شتیار و ئه‌ویش له هه‌مان فڕۆكه‌خانه‌وه له ڕێگای لقی بانكه فه‌رمییه‌كانه‌وه پاره‌كه وه‌رده‌گرێت.
ئاشكراشی كرد، سه‌ره‌تا ئه‌م پڕۆسه‌یه له سێ فرۆكه‌خانه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌وانیش فڕۆكه‌خانه‌ی (به‌غدا و به‌سره و هه‌ولێر)ه، لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید راسپیردراون به ئاماده‌كاری پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه بكه‌ن.