شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ گەیشتە هەولێر



شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ مەبەستی وردبینیکردن لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی 2023ـی مووچەخۆران گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە شاندەکەی عێراق لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی ڕابردوو بکەن ،

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە،  شاندەکە سبەی یەکشەممە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەست بە وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو دەکەن، کە ئەوەش لە چوارچێوەی  رێکارێکی هونەری یاسای بودجەی عێراقە کە سێ مانگ یان شەش مانگ جارێک وردبینی لە داهات و خەرجیەکان دەکەن.

هونەر جەمال، باسی لەوەشکرد، بریارە شاندەکە سەردانی هەردوو  وەزارەتی دارایی و  سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەهۆی بارانبارینەوە لە سێ پارێزگای عێراق پشوو راگەیەندرا
پێت بەهۆی بارانبارینەوە لە سێ پارێزگای عێراق پشوو راگەیەندرا
لە مانگی ئازار چەند ڕۆژ لە هەرێم پشووە؟
دوات لە مانگی ئازار چەند ڕۆژ لە هەرێم پشووە؟
پەیوەنیدر