كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە دۆخی كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و خۆڵبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەک شەممە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە شەپۆلێکی خۆڵبارین و نمەباران ناوچەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک دەگرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین بڕی باران لە ڕەواندوز بووە بە ١.٧ملم و کەمترین بڕیش لە مێرگەسۆر و باتوفە بووە بە ٠.٢ملم.
دەشڵێت: “لە سنووری پارێزگاکان هیچ بارانێک نەباریوە تەنها لە سلێمانی نەبێت بە شێوەی دڵۆپە بووە”.