هەولێر؛ بەرپرسێكی یەكگرتوو هەواڵی مردنی خۆی ڕەتدەكاتەوە



بەرپرسی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، سوپاس بۆخوا تەندروستیم باشە و ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتە گوایە گیانم لەدەستدابێت دوورە لەڕاستیەوە و دەشڵێت،”ئەوكەسانەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە بڵاودەكەنەوە تەنها بۆ چەند لایكێك وا دەكەن”.

غازی عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنەی پارێزگای هەولێر و بەرپرسی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، سوپاس بۆخوا تەندروستیم باشە و ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتە گوایە گیانم لەدەستدابێت دوورە لەڕاستیەوە.

وتیشی ،” ئەوكەسانەی ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە بڵاودەكەنەوە تەنها بۆ چەند لایكێك وا دەكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە لەبەشێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك كەسایەتی و ڕۆژنامەنووس بڵاودەكرێتەوە دوای بەدواداچوونەكان دەردەكەوێت هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدانیە.

 

بەبارانێكی باش كۆتایی بە ساڵی 2022 دێت
پێت بەبارانێكی باش كۆتایی بە ساڵی 2022 دێت
دەست بە دروستكردنی گەورەترین پرد دەكرێت لە عیراق
دوات دەست بە دروستكردنی گەورەترین پرد دەكرێت لە عیراق
پەیوەنیدر