کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:وادەی هەڵبژاردن لەلایەن هەرێمەوە دیارینەکراوە



وتەبێژی کۆمسیۆن بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، زۆرینی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە و حکومەتی هەرێم دەبێت وادەیەک دیاریبکات بۆ ئەنجامدانی هەبژاردن.

عیماد جەمیل وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە میدیا ناوخۆییەکانى ڕاگەیاندووە: زۆرینەى  ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە تەواوکراون، و لە ئێستاشدا بەردەوامین لە تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی دیکە بۆ ئەو هەڵبژاردنە،

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمسیۆن چوار مانگی پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە مانگی حوزەیراندا دەتوانین پرۆسەکە بەڕێوە ببەین، هەروەها، دواکەوتنى ئەو وادەیەشی بە گرفت ناوبرد.

ڕوونیشیکردەوە، پێشبینیش دەکەین لە نیوەی دووەمی مانگی حوزەیران هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام وادەکەی لەلایەن حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمەوە دیاری دەکرێت و ڕادەگەیەندرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ناوەڕاستى ئەم مانگە نوێنەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق و سەرۆکایەتى هەرێم  بە ئامادەبوونى نوێنەری یۆنامی لە سەرۆکایەتى هەرێم سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی کۆمسیۆن هیچ وادەیەکی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیارینەکرد.

قوباد تاڵەبانی:ژنان سەلماندویانە لەبواری دیپلۆماسیشدا دەتوانن سەرکەوتووبن
پێت قوباد تاڵەبانی:ژنان سەلماندویانە لەبواری دیپلۆماسیشدا دەتوانن سەرکەوتووبن
لە ڕووداوێکی پێکدادان لە چین نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشت
دوات لە ڕووداوێکی پێکدادان لە چین نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشت
پەیوەنیدر