سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانی C-RAM ی خستەکار، کە سیستمەکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغداد دەپارێزێت.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، سیستمەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا کاری پێکراوە.
پێشتر ئەم سیستمە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خرایە کار، و چەندین هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان پێ تێکشکاندووە.
چالاککردنى سیستمەکە دڵەڕاوکێى لەناو دانیشتووانى گەڕەکەکانى نزیک لە ناوچەى سەوز دروستکردووە، بەتایبەت ناوچەکانى جادرییە و قادسییە و کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونى ساڵحییە.
لەپاش هێرشەکان کە لەماوەکانی ڕابردوودا کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەکەی لەبەغداد و کونسوڵخانەکەى لە هەولێر بنکەکانی لە هەریەک لە عێراق و سووریا و ئوردن بڕیاری دانانی سیستمی بەرگری درا، ئەم هێرشانە چەندین زیانی بە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیاند، و دواهەمینیشیان لە 28ی کانوونی دووەمی 2024 بوو بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ئوردن بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و لانیکەم 40 سەربازی دیکەش برینداربوون.
لێرەوە ببینە چۆن کار دەکات