بەریتانیا شێوازێكی نوێ‌ بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاردەهێنێت



سوالا برافەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بەدووری نازانێت كەشتییە گەشتیارییە كۆنەكان بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاربهێنرێن و پێیوایە هەموو ڕێگەچارەكان لەو ڕووەوە كراوەن.

برافەرمان لەبەردەم ئەنجومەنی لۆردەكانی بەریتانیا ڕايگەیاند”خەرجكردنی پێنج ملیۆن پاوەند لە ڕۆژێكدا بۆ داڵدەدانی پەنابەران لە ئوتێلەكاندا مایەی قبوڵكردن نییە”.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا”هەموو ڕێگەچارەكان خراونەتەڕوو، لەئێستادا پێداچوونەوەیان پێدا دەكرێت، بەڵام بەرپرسان سەرقاڵی گفتووگۆن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی گەشتییەكان دابین دەكەن كە پەنابەران تێیاندا نیشتەجێ‌ دەكرێن”.

سوالا برافەرمان دەڵێت”هەوڵدەدات بەزووترین كات، ڕێگە لە بەكارهێنانی ئوتێلەكان بگرێت بۆ داڵدەدانی پەنابەران، چونكە تێچوەیەكی زۆری هەیە و مایەی قبوڵكردن نييە لای باجدەران”.

پێشتر ڕیشی سۆناك سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا لە هەڵمەتی هاوینەی بۆ سەركردایەتی پارتی پارێزگاران، بیرۆكەی داڵدەدانی پەنابەرانی لە گەشتییە گەشتیارییە چۆڵكراوەكاندا خستبووەڕوو.

 

 

سەبەتەی یانزەیەمى خۆراك لە سلێمانی دابەش دەكرێت
پێت سەبەتەی یانزەیەمى خۆراك لە سلێمانی دابەش دەكرێت
هەولێر؛ ئەفسەرێكی هێزەكانی 70 بە پلەی نەقیب لەڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا
دوات هەولێر؛ ئەفسەرێكی هێزەكانی 70 بە پلەی نەقیب لەڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر