هەولێر؛ ١٠ بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ داخران



قائیمقامیەیەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە هاووڵاتییان ١٠ بەنزینخانە داخران.

قائیمقامیەتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان ، (١٠) وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەهەولێر داخران و سزا دران لەکۆی(١٠٠) وێستگە کەپشکنینیان بۆ کراوە لە ٢٠٢٤/٢/١٨ تا ٢٠٢٤/٢/٢٢.

قائیمقامیەتی هەولێر ناوی بەنزینخانەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:-
-وێستگەی هێز
– وێستگەی زریج
-وێستگەی کوردستان/قوشتەپە
-وێستگەی گارە
-وێستگەی مەڕوان
-وێستگەی هێمن
-وێستگەی دڵنیا
وێستگەی گردە ڕەشە
-وێستگەی شوان
-وێستگەی ڕەنج / خەبات

هەرێمی کوردستان : زەنگەکان بۆ کێ لێدەدرێن ؟
پێت هەرێمی کوردستان : زەنگەکان بۆ کێ لێدەدرێن ؟
بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە!
دوات بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە!
پەیوەنیدر