قوباد تاڵەبانی: حەقی هەڵەبجەیە ئەوەندە خزمەت بکرێت ببێتە سیمبولی ئاوەدانی



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەقی هەڵەبجەیە کە لە پاڵ ئەوەی سیمبولی قوربانی و مەزڵومییەتی گەلی کوردە، ئەوەندە خزمەت بکرێت کە ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەردانەکەماندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگە سەرۆکی حکومەت و وەفدی حکومەت، بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان دانا. چەند بڕیارێکیشماندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە، لەوانە؛ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ، دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دەستکردن بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری هەڵەبجە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دڤەرە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە و چەند بڕیاریکی دیکەش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار لەدوای دەستبەکاربوونی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەڵەبجەی کرد و چەند پرۆژەیەکی بۆ شارەکە راگەیاند و کە گرنگترینیان دانانی بەردی بناغەی تووەقوت بوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ٣٠ تیرۆریستی راگەیاند
پێت دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ٣٠ تیرۆریستی راگەیاند
مەسرور بارزانی پەیامێک بە هەڵەبجە دەدات
دوات مەسرور بارزانی پەیامێک بە هەڵەبجە دەدات
پەیوەنیدر