سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ٧ بڕیاری گرنگی تایبەت بە هەڵەبجە ڕاگەیاند



یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەران لقی سلێمانی بە (خەڵک) ی ڕاگەیاند، لەسەر پیشنیاری یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان لقی سلێمانی ٧ بڕیاری گرنگ بۆ هەڵەبجە دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، کە لەلایەن سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیرانەوە واژۆیان لەسەر کراوە،

یاسین مەحمود ئاماژەی بەوەشدا،  بەجێبەجێکردنی ئەم بریارانە دەیان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و ئابوری شارەکە دەچێتە قۆناغێکی ترەوە، و چەندین وەبەرهێنەر لە کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەڵەبجە.

یاسین مەحمود پێی ڕاگەیاندین،” دەیان بازرگان و وەبەرهێن لە چاوەڕوانی ئەوەدان بڕیارەکان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، و بێنە پارێزگاکە بۆ دەستکردن بە پرۆژەکانیان”.

یاسن مەحمود وتیشی، سەردانیکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە، تەنها وەک سەردانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو وەبەرهێنان لە هەڵەبجە دەخاتە قۆناغێکی نوێوە، ئەگەر ئەو ٧ خاڵە جێبەجێبکرێن، پرۆژەکانی کشتوکاڵ و گەشت و گوزار لە هەڵەبجە بۆ لەمەودوا دەبنە زۆرترین پرۆژەکانی کوردستان.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان حەوت پێشنیاری ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کرد.

پێشنیارەکان لە پێناو بوژاندنەوە و هاندانی وەبەرهێنەران بوو، بۆ بانگهێشتکردنی وەبەرهێنەران و هێنانی بەشێک لە پڕۆژەکانیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە،

پرۆژەکانیش بریتین لە :

یەکەم : بەخشین و بەدەرکردنی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆمەڵێک ڕێنمانن کە تایبەتن بە ئانجامدانی پرۆژە لە هەرێمی کوردستان، بە دیاریکراوی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە(584-585-586)، لە بەرواری 5/5/2021، تایبەت بە ڕێنماییەکانی ژمارە (1-2-3)، کە پەیوەستن بە ( کرێی خزمەتگوزاری ، نرخی هاندراوی کرێی بانەوانی و نرخی هاندراوی زەوی بۆ تملیک بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان، تەرخانکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان).

دووەم: کار بە بڕگەکانی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4 ی ساڵی 2006 بکرێت، وە هەرپرۆژەیەک لەم پارێزگایە جێبەجێ بکرێت پاڵپشت بە مادەی شەشەم، وەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە ناوچە کەم پەرەسەندووەکان، هاژمار بکرێت و لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە هاندان و ئاسانکاری زیاتریان بۆ بکرێت، هەروەها ماوەی بەخشینی گومرگ لە 5 ساڵەوە بکرێت بە 10 ساڵ، وە ماوەی بەخشینی باج و ڕەسمی ناگومرگی لە 10 ساڵەوە بۆ بکرێت بە 20 ساڵ،

سێیەم: قەبارەی سەرمایەی تێچوونی پرۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە کەمبکرێتەوە بۆ ( 500،000$) پێنج سەد هەزار دۆلار، واتە هەرپرۆژەیەک بەو سەرمایەیە پێشکەش کرا بە پرۆژەی وەبەرهێنان هەژمار بکرێت،

چوارەم: تەرخانکردنی زەوی لەم پارێزگایە بەشێوازی تملیک بێت،

پێنجەم: بە مەرج گرتنی پێدانی هەندێک لە پرۆژەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی و هەرێم بە گشتی، کە پرۆژەی ستراتیجین وەبەرهێنەرەکەی ناچار بکرێت، کە لە پارێزگای هەڵەبجە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی مامناوەند جێبەجێ بکات، یاخود پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر پێشکەشی ئەم پارێزگایە بکات،

شەشەم: زۆرترین زەوییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کشتوکاڵین و بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پرۆژەی وەبەرهێنان، بۆیە پێویست دەکات وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاسپێرن بۆ بەخشین و تەجاوزکردنی ئەم پارێزگایە لەو ڕێنماییانەی، کە ڕێگرن بۆ کوژاندنەوەی زەویە کشتوکاڵیەکان، یاخود هەمووارکردنەوەی ڕێنماییەکان بە جۆرێک، کە هاندەر بێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێ لەبری ئەوەی کۆسپ و گرفت بن،

حەوتەم: کەمکردنەوەی کرێی کارەبای پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەم پارێزگایە پاڵپشت بە بڕگەی ( یەکەم) لە ماددەی شەشەم ی یاسای وەبەرهێنان ژمارە (٤)ی ساڵی ( 2006).

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆ وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
پێت ئامادەکاری دەکرێت بۆ وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی  پەیامێکیان بڵاوکردەوە
دوات ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی  پەیامێکیان بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر