بهكر حهمهسدیق پارێزەری سکاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران بۆ خەڵک دواو وتی” بڕیارەکەی دادگای باڵا تایبەت بە مووچە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە ناردنی زانیاری تەواو و ورد لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم بە وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمرۆ چوارشەممە 21/2/2023 بەکر حەمەسدیق پارێزەری یەکگرتوو لە دۆسییەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە لێدوانێکی تایبەت بە( خەڵک ) دا وتی” بڕیارەکانی دادگای باڵا ئیلزامییە و حکومەتی هەرێم و ناوەند ناچاردەکات تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکات، و حکومەتی هەرێم تەواوی زانیارییەکانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی و لیژنەی چاودێری دارایی عێراق بکات”.
سەبارەت بە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەکر حەمەسدیق ئاماژەی بەوەدا، بەغدا لەسەر ئەو لیستەی لەبەردەستییەتی پارەی مووچەی هەرێم دابیندەکات و دەیدات، ئەوەی کە دەمێنێتەوە لە چوارچێوەی ئەو ناکۆکییانەدایە، کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەندایە، بۆ ئەمەش دەبێت رێککەوتنی تەواو بکرێت و هەرێم ژمارە و داتا و زانیاری ڕاست بدات”
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەگەری یەکلایی نەبوونەوەی ئەو کیشانەدا، حکومەتی ناوەند مووچەی تەنها 388 هەزار فەرمانبەری ( حقیقی) دەنێرێت و ئەوەی دەمینێتەوە لەدەرەوەی دامەزراندنی حەقیقی هەڵیدەواسێت و ناینێرێت.
سەبارەت بە لێکەوتە خراپەکانی ئەم بڕیارە، بەکر سدیق وتی” دوو بڕگە لەم بریارەدا حکومەتی هەرێم نیگەران دەکات و کردویەتی، یەکەم ڕازیبوون بە ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی بانکێکی عێراقی سەر بە وەزارەتی داراییەوە،
دووەم، بابەتی چاودێریکردنی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر لیست و ژمارە و ناوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان،