دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا



بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر بانکە فیدراڵییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێت سەرجەم داهاتەکانی رادەستی بەغدا بکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی دەربارەی ئەو سکاڵایە ڕاگەیاند کە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو.

دادگا بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق بخرێتە سەر بانکە فیدراڵییەکان، بەوەش مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر بەغدا.

هاوکات دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستانیشی پابەند کرد بەوەی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت.

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق و هەرێم پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی و تانەیان لی نادرێت.

دادگای فیدراڵی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کەم کردەوە
پێت دادگای فیدراڵی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کەم کردەوە
وەزیرێکی هەرێم: تورکیا هەرگیز مەدەنی لە هەرێمی کوردستاندا نەکردووەتە ئامانج
دوات وەزیرێکی هەرێم: تورکیا هەرگیز مەدەنی لە هەرێمی کوردستاندا نەکردووەتە ئامانج
پەیوەنیدر