دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو کەسمان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکرد



دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بازرگانیکردنی بەمرۆڤ ڕاگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە،لەسنووری ئاسایشی رۆژئاوا، توانیان حەوت کەس دەستگیر بکەن، کەبەقاچاغ لەناو ئۆتۆمبێلکدا شاردرابوونەوە و هەوڵدەدرا بەنایاسایی سنوور ببەزێنن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئاسایش دوای چاودێریکردن وبەدواداوچون بەبڕیاری دادوەری لێکۆلێنەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٤/٢/١٩ توانیان هەردوو تۆمەتبار کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لەجۆری(هایلۆکس) و بێ سەرەتایی، بەشێوەی قاچاغ و تەزویری پاسپۆرت و پلە و ناسنامەی سەربازی بەمەبەستی گواستنەوەی ٧ کەسی بیانی بەکارهێنراوبوون دەستگیربکەن و دەستگیرکرا بەسەر دەمانچەیەکی بێمۆڵەت و سەرجەم پاسپۆرتەکانیانی تۆمەتباران کەبەنایاسایی سنووریان بەزاندبوو.

لەئێستاداتۆمەتباران بەیاسایی نەهێشتنی بازرگانیکردن بەمرۆڤ ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ی هەرێمی کوردستان و ١٥ی جەوازات ڕاگیراون.

لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
پێت لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
ئاوات شێخ جەناب: هەژماری من لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە
دوات ئاوات شێخ جەناب: هەژماری من لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە
پەیوەنیدر