سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە و دەشڵێت: “لەناردنی پارەی مووچە بەردەوام دەبین”.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان چارەسەر کردووە و پشکی هەرێم ڕەوانە دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە، تا بودجە هەمواردەکرێتەوە ناردنی بڕی 618 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی وردبینی كردنی هەمواری یاسای بودجەدان.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ دەرهێنانی نەوت دەیدات بە كۆمپانیاكان، عێراق ناتوانێت بیدات و وتيشى، “كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان ئامادە نین بەو پارەیەی ئێمە دیاریمان كردووە كاربكەن”.