بایەكی بەهێز “بای دارئاوس” هەرێم دەگرێتەوە



لە ڕۆژی یەک شەممەوە 25/2/2024 بای باکووری ڕۆژهەڵات دەست بە چالاکی دەکات، کە بە “بای دارئاوس” ناسراوە لە کوردەواریدا.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە یەک شەممەی هەفتەی داهاتووەوە خێرایی با چالاک دەبێت و بەپێی کات و شوێن خێرایی زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە ٧٠ کم لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچە نزمەکان و دەشتاییەکان لە ٣٠ کم بۆ ٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری ڕوودەدات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم با بەهێزە کاڕێگەری لەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبێت بەتایبەتی لە سنورەکانی پارێزگای سلێمانی، پاڕێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی گەرمیان، شارەزوور بەگشتی و قەزای پێنجوێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بەهێزی بایەکەوە ئەگەری زەرەر و زیان هەیە بەتایبەتی شکاندنەوەی درەختەکان بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کورستانی گرتۆتەوە و زەوی تڕ بووە.

بای دارئاوس چیە ؟
ئەو بایەیه، کە ساڵانه له كۆتایەکانی مانگی دوو و چلەی زستان چالاک ئەبیت و ماوەی چەندین ڕوژ بەردەوم ئەبێت، ئەم بایە خۆی دەبینێتەوە له بای بەهیز و سارد و لەگەڵ هەڵکردنی ئەم بایە ئاسمانی هەرێمی کوردستان پاک دەبێتەوە و ئاسمانێکی شین و جوان دەبینرێت .

بای دارئاوس، ئەو بایەیە، كە نیشانەیە بۆ نزیك بوونەوە لە مانگی ڕەشەمێ‌ و كۆتایی هاتنی چلەی زستان و بەهۆیەوە لە ناوچە گەرمەكان درەختەكان بەرەو خاوبوونەوە دەچن و چرۆ دەردەكەن.

دادگای فیدڕاڵی بۆ “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك” بڕیاریدا
پێت دادگای فیدڕاڵی بۆ “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك” بڕیاریدا
توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری زوو نەخۆشکەوتنی بەشێک لە مرۆڤەکان دەخاتە ڕوو
دوات توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری زوو نەخۆشکەوتنی بەشێک لە مرۆڤەکان دەخاتە ڕوو
پەیوەنیدر