ژماره‌یه‌ك غازفرۆشى سلێمانى لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا غازیان به نرخى گران به هاووڵاتییان فرۆشتبوو، غازفرۆشێكیش ده‌ڵێت، “گرفتى كه‌مى غازمان نییه و بریكاره‌كان بڕى پێویست وه‌رده‌گرن”.
قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژی دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، به‌هۆی دابیننه‌كردنی غاز وه‌ك پێویست بۆ هاووڵاتییان و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سێ شوێنی بریکاری کارگەکانی غازی ماڵانی داخست، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە، بریكارێکی فرۆشتنی غاز ڕایگه‌یاند، له ڕاستیدا هیچ گرفتێك له كه‌مى غازى شلى ماڵان بوونى نییه و بڕێكى زۆر هه‌یه، ئه‌و بریكارانه‌شى كه غاز ده‌فرۆشن ڕۆژانه بڕى پێویستییان پێ ده‌درێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مساڵ هیچ قه‌یرانى كه‌مى غاز دروست نه‌بووە، چونكه نه‌وتێكى زۆریش دراوەتە هاوڵاتییان، نرخەکەشی جێگیرە یه‌ك بتڵ به ٨٥٠٠ دیناره و گران نه‌بووه، بڕێكى زۆریش هه‌یه، خواستی هاووڵاتییانیش ئاساییە و هێندە زۆر نییە کە کەمی دروست ببێت.
ئەمەش له‌كاتێكدایه ساڵى ڕابردوو به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییان خواستێكى زۆر له‌سه‌ر غازى ماڵان هەبوو، به‌هۆیه‌وه قه‌یران دروستبوو و هاووڵاتییان به شه‌واندا سه‌ره‌یان بۆ غاز ده‌گرت و به‌یانیان به‌ریان ده‌كه‌وت.