بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمان ساماڵ و تەم دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت، هەروەها سبەینێش هەورەتریشقە و نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێکى سووک بەتایبەت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم وە لەناوچەکانى باشور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران. سبەى بەیانى لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکەڵ نمە بارانى بچڕ بچڕ و کەمێک هەورە تریشقە.
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 0.2 ملم لە سەنتەرى شار بڕێکى زیاتر باران باری
پیرمام 1.9 ملم
سلێمانى 0.6 ملم
چەمچەماڵ 5.6 ملم
دهۆک 0.9 ملم
زاخۆ 3.4 ملم
شەقڵاوە 2.5 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
بامەرنێ 0.6 ملم
بازیان 1.8 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
مانگیش 0.4 ملم
سۆران 0.2 ملم
پێنجوێن 0.2 ملم