فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی ٥٣ وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو رێنماییەدا، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە تەنیا لەسەر سنوور، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان و مەرجێکی دیکەی وەرگرتنی ڤیزاکە ئەوەیە، پاسپۆرتی پێشکەشکار، لانیکەم شەش مانگی مابێت بەسەربچێت.
فەرمانگەکە ناوی وڵاتەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، چین، روسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، فاتیکان، لیخنشتاین، سعودیە، عومان، بەحرێن و ئوردن).