سەباح هەورامی؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی ڕاستیەك ئاشكرا دەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، هیچ ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی بڵاونەبووەتەوە، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ترسناكیش لە سلێمانی بەتەواوی رەتدەكەنەوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەوەی هەیە ئەنفلۆنزای وەرزییە، كە لە هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش ساڵانە لەم كاتانەدا بڵاودەبێتەوە .

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە چەند رۆژێكە دەنگۆیەك لەدەزگاكانی راگەیاندن بڵاوبووەتەوە، گوایە ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی بڵاوبووتەوە و چەند كەسێك بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی بڵاونەبووتەوە.

ماكرۆن: ئۆكراینا لە ناتۆ وەرناگیرێت
پێشت ماكرۆن: ئۆكراینا لە ناتۆ وەرناگیرێت
فیفا نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە
دواتر فیفا نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی جیهان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار