وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان شاندێکمان لە بەغدایە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، شاندێکیان بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کۆبونەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ کۆبونەوەتەوە بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامەکانیان ئەرێنی بوو لەسەر ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت:”شاندەکەی وەزارەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدای کردووەو دوای ئەوەی دابەشکردنی وەجبەی کاروانی بەرەو کۆتایی دەچێت”.

سکاڵا لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمار دەکرێت
پێت سکاڵا لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمار دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە: دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەستیپێکردووەتەوە
دوات بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە: دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەستیپێکردووەتەوە
پەیوەندیدار