ڕێباز حەملان: هەموو پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە



یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و دەبێت پارەی مووچەی هەرێم بنێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، ئێمە سەرجەم پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و لەسەر دوو ئاست لە گفتوگۆداین لەگەڵ بەغدا، ئەوانیش دەرهێنانی مووچەی مووچەخۆرانە لە ئینفاقی فعلی و بابەتی نەوت و غازە.

ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەشدا، بەغدا هێشتا دەستی بە دابەشکردنی مووچەی خۆی نەکردووە، و ڕێککەوتنی نێوانمان بەجۆرێکە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە بەغدا پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و دەست بە دابەسکردنی مووچە بکەین.

وتیشی، گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەتایبەت دەربارەی مووچە و هەمواری یاسای مووچە بۆ ئەوەیە پشکی هەرێم لە ئینفاقی فعلی لاببرێت، هاوکات پێکەوە لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێککەوتنێک دەربارەی یاسای نەوت و غازی نیشتیمانی لە عێراق، بەجۆرێک ماف و شایستەی هەرێم لەو یاسایەدا بەشێوەیەک بێت کە سوودمەندبێت بۆ هەرێمی کوردستان و بەشی تەواوەتی خۆی پیبدرێت،

دەربارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢ ڕێباز حەملان هیچ وادەیەکی دیارینەکرد و وتی” چاوەڕوانی بەغداین پارەمان بۆ بنێرێت”.

لە سەرەتای مانگی 12ی ساڵی ڕابردووەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە مانگانە بڕی ٦١٨ ملیار دینار وەک مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فعلی بۆ هەرێم بنێرێت، هەرچەندە حکومەتی هەرێم داوای زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دیناری کردووە، بەڵام تا ئێستا بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ئەو برە پارەیە نەداوە، و حکومەتی هەرێمیش چاوەڕوانی بەغدایە بۆناردنی پارە تا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٢ بکات.

کاریگەری وشککەرەوە لەسەر قژ چییە؟
پێت کاریگەری وشککەرەوە لەسەر قژ چییە؟
شێخ جەعفەر: یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای ڕاگرتنی پارسەنگیی هێزە
دوات شێخ جەعفەر: یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای ڕاگرتنی پارسەنگیی هێزە
پەیوەنیدر