شێخ جەعفەر: یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای ڕاگرتنی پارسەنگیی هێزە



لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەكێتییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئامادەبوون و بەشداریكردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كارەكانی (لوتكەی میونشن بۆ ئاسایش 2024) نیشانەی گرنگیی رۆڵبینینی سەرۆكی یەكێتییە لە ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچەیی و عیراق بە گشتیی و ئارامی وسەقامگیری هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا، وەك هەمیشە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لایەنی سەرەكی و كارای ڕاگرتنی پارسەنگیی هێزە، بەرامبەر هەر لایەن و هێزێكی ناوچەیی و دەرەكی بییەوێت ئەو پارسەنگییە لە هەرێمی كوردستان و عیراق لاسەنگ بكات.

جەختیشی كردۆتەوە، بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەكێتییە لەم كاتە هەستیارەدا، كە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پیایدا تێدەپەڕێت .

وتوشیەتی، “هەڤاڵانی یەكێتی لە پاڵ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، دڵنیان لە ئەنجامی بەشداریكردنی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی، وچاوەڕوانی دەركەوتنی قۆناغێكی پێشكەوتوتر لە ئارامی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن”.

ڕێباز حەملان: هەموو  پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە
پێت ڕێباز حەملان: هەموو پابەندییەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە
لە هێرشێکدا لە بەغدا دووکەسی نزیک لە هادی عامری کوژران
دوات لە هێرشێکدا لە بەغدا دووکەسی نزیک لە هادی عامری کوژران
پەیوەنیدر