سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵی تیرۆرکردنی دوو کەسی نزیک لە سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری لە بەغدای پایتەختی ڕاگەیاند.
میدیا عێراقییەکان ىلاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا ئەمڕۆ یەکشەممە،”لە ناوچەی ئەل ڕەشیدیە لە بەغدای پایتەخت، چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر دووکەس و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژراون”.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، ” یەکێک لە کوژراوەکان ناوی سەبری عامرییە کە هاوەڵزاوای هادی عامرییە “، ئاماژەی بەوەشکردووە، “تاوانباران ماتۆڕسکیلێکیان لێخوڕیوە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون”.