جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چیتر نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژ و تاوانبارێک لە کوردستان لەژێر هیچ پاساوێکدا لە سزای یاسایی دەربازببێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی شوبات دوابەدوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ دادگای سلێمانی لە یەکلاییکردنەوەی هەردوو دۆسیەی شەهید نەقیب محەمەد و شنیار هونەر و سزادانی یاسایی بکوژان و تاوانبارانی هەردوو دۆسیەکە”.
ڕاشیگەیاندووە، “هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و داواکاری گشتی و پارێزەرە بەڕێزکان و هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەکەم، کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا هاوکار و ماندووبوون لە جێبەجێکردنی دادپەروەری و چەسپاندنی سەروەری یاسادا”.
دەشڵێت: “جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، کە چیتر نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژ و تاوانبارێک لە کوردستان لەژێر هیچ پاساوێکدا لە سزای یاسایی دەربازببێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 4ی كانونی یه‌كه‌می 2021، نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف، ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان له سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی ژنێك له‌كاتی ده‌رچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردن له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی به‌ناوی (ی .پ ع)، تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕوی هێزه‌كان بووه‌وه و به‌هۆیه‌وه نه‌قیب محه‌مه‌د كوژرا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆش یه‌ك شه‌ممه 18ی شوباتی 2024، دادگای سلێمانی له 11هه‌مین دانشتنیدا له‌سه‌ر دۆسیه‌كه، بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف ده‌ركرد و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر تاوانباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه سه‌پاند.