ئاسایشی ڕاپەڕین پێنج کەسی بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد لەسەر هاککردنی ئەکاونتی کەسیان و هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن و داواکردنی پارە، لەبەرامبەر سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانیان.
ئاسایش ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و دەستگیربکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە کە ئێستا تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون.
ئاسایش داوای لە هاووڵاتییان کرد لەکاتی بوونی هەڕەشەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکەن بە هێڵی (٢٤)کاتژمێری بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لەدەزگای ئاسایشی هەرێم بە ژمارە ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣ یاخود لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایشی هەرێم.