سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ گەورە ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە و باسیان لە دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئامۆس هۆکستا‌ین، گه‌وره ڕاوێژكاری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه و وه‌به‌رهێنان، كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و هاریكاریی وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق له‌مباره‌یه‌وه، باس كران.
هۆكستاین باسی له‌وه كرد، كه ئه‌مریكا به بایه‌خ و گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شیان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی ئه‌مه‌ریكای به به‌رده‌وامیی پشتگیری و یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران له عێراق و كاریگه‌ریی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.