بافڵ تاڵەبانی: پێشبینی ناكەین هەناردەی نەوتی هەرێم بەمزووانە دەستپێبكاتەوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە “بەم زووانە” دەستپێناكاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە (ئارگوس)ی بەریتانی ڕاگەیاند، دۆخی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم لە ئێستادا زۆر هەستیارە و بچووکترین هەڵە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخەکە دروست دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەر هەستیاری ئەو دۆخە لەو بڕوایەدا نییە، کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم زووانە دەستپێبكاتەوە.

ئەو بۆرییەی کە نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی عێراق دەگوازێتەوە بۆ تورکیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣دا داخرا، دوای ئەوەی ئەنقەرە دۆسیەیەکی ناوبژیوانی لەگەڵ بەغدا لەدادگای پاریس دۆڕاند.

بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە خاکی ھەرێمی کوردستان لە دەورووبەری ٤٧٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا پێش داخستنی بۆرییەکە بووە. نزیکەی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەلایەن حکومەتی هەرێم و نزیکەی 70 هەزار بەرمیلیش لەلایەن سۆمۆوە بەبازاڕ کرا.

تورکیا لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، کە بۆرییەکە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی و دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی کارەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ناوخۆی عێراق. حکومەتی هەرێم لەدوای داخستنی بۆرییەکە ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی ئەنجامداوە، بەڵام ناکۆکی گەورە لەسەر گرێبەستی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتە و پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا بازرگانییەکان ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی بۆرییەکە کردووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بەغدا لە هەموارکردنەوەی بودجەی فیدراڵی خۆیدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات، کە بتوانێت پارەی ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی، کە لە کوردستانی عێراق کاردەکەن بدات. ئەمەش سازان لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر تێچووی هەناردەی نەوتی بەرهەم هێنراو لە کوردستانی عێراقدا بەخۆیەوە دەبینێت.

ڕاشیگەیاند، یاسای بودجەی عێراق، حکومەتی فیدڕاڵی پابەند دەكات بە تێکڕای 8 دۆلار بۆ هەر ملیارێک دۆلار وەک تێچووی هەناردەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە عێراق، بەڵام حکومەتی هەرێم دەڵێت: تێچووی بەرهەمهێنان لە دەورووبەری ٣٠ دۆلارە بۆ هەر ملیارێک.

نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژكارێكی بایدن باسی هەناردەی هەرێم دەكەن
پێت نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژكارێكی بایدن باسی هەناردەی هەرێم دەكەن
دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
دوات دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر