سەرۆكی هەرێم لەگەڵ شای ئوردن و سەرۆك كۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە



لە پەراوێزی‌ كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە شای ئوردن و سەرۆك كۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە و باسیان له‌ مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فراوانبوونی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی كرد كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م بن حوسه‌ین، شای ئوردن، كۆبووه‌وه‌ و ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، گفتوگۆیان كرد.

بەپێیی ڕاگەیەنراوەكە، “هه‌ردوولا باسیان له‌ مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فراوانبوونی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی كرد كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستیان زانی له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بدرێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “هه‌ردوولا خواستی خۆیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش ده‌ربڕی”.

هەر ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌لییێڤ سه‌رۆك كۆماری ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه‌ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌ڵنانی هه‌نگاوی پێویست بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، كرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ باسیان له‌ ڕێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌ی گشتیی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌ولێر كرد، كه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئازەربایجان، نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆنفرانسی داهاتووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (COP29) بانگهێشت كرد، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مساڵ له‌ ئازه‌ربایجان ئه‌نجام بدرێت.

دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تیایدا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، كرده‌وه‌.

دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
پێت دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەردەم “دەباشان” دواخرا
دوات خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەردەم “دەباشان” دواخرا
پەیوەنیدر