شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتە ئاسمانی هەرێم



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتۆتە ئاسمانی هەرێم و بەشێكی زۆری ناوچەكان دەگرێتەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له‌ خۆرئاوای هه‌ولێر و پارێزگای موسڵ و تەلەعفەر چه‌ند كه‌ڵه‌كه‌ هه‌ورێكی زۆر به‌هێزی شێوه‌ سۆپه‌ر سێڵ دروست بووه‌ و به‌ ئاڕاسته‌ هه‌ولێر و به‌شێكی كه‌ركوك جوڵه‌ ده‌كات.

ڕاشیگەیاند، ئه‌گه‌ری فراوانبوونی هه‌وره‌كان هه‌یه‌ بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و له‌ئه‌گه‌ری تێك نه‌چوونی هێزی شه‌پۆله‌كه‌ له‌ماوه‌كانی داهاتوودا ده‌گات و ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هەورەبروسكە هه‌یه.

ماوەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە ژێر كاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و بەهۆیەوە لێزمە باران بەردەوامە و بڕێكی زۆر باران باریوە و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، هەرێمی كوردستان لە مەترسی وشكەساڵی دەرچووە.‌

 

بەهۆی ئینتەرنێتەوە عێراق چەند پلەیەکی لەدەستدا
پێت بەهۆی ئینتەرنێتەوە عێراق چەند پلەیەکی لەدەستدا
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر