بەرگری شارستانی هەولێر سەبارەت بە ئاگرەکەی دوێنێ شەوی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر ڕایگەیاند، “هۆکاری ئاگرهكه تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە”.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، شەوی ڕابردوو ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵ کرا، دوای لێكۆڵینهوهكان دەرکەوت هۆکاری ئاگرهكه تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر 12:50 خولهكی بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییان ئاگادارکرایەوە بە ڕووداوێکی ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر، دەست بەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانرا ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئاماژهی بەوەشکرد، دوای لێكۆڵینهوهكان دەرکەوت هۆکاری تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک، دواجار بووهتە هۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بتڵی غاز لەو جێگایەدا، خۆشبەختانە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچووکی ماددی بوونی هەبووە.