لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو پێکدەهێنرێت



نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی بۆ كۆكردنەوەی ئاوی لافاو و باراناو كە لە شارەكانی هەرێمەوە ڕوو لە ناوەڕاست و باشوور دەكات ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بڕیاردراوە بە پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ كۆكردنەوە و سوودوەرگرتن لە شەپۆلی لافاوی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی زیادكردنی ژێرخانی ئاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژوورەكە چاودێریی دۆخی بەغدا و پارێزگاكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی لۆجیستی و مرۆیی.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

داوای عێراقییەک دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی” سەدام حوسێن” لە فیلمێکدا بگێڕێت
پێت داوای عێراقییەک دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی” سەدام حوسێن” لە فیلمێکدا بگێڕێت
شارەزایەکی کەشناسی: شەممە و یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت
دوات شارەزایەکی کەشناسی: شەممە و یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر