” سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی وەستانی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم گەیاندە عێراق”



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نووسراوێکەوە سكاڵای هاووڵاتییانی دەربارەی ئەو زیانەی پێیانگەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێلی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی(زەین عیراق -ئاسیا سێڵ) گەیاندووەتەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ دەكات سەبارەت بە سكاڵای هاوڵاتیان دەربارەی ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێلی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی(زەین عیراق -ئاسیا سێڵ ) كە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەستێنراوە.

‎وەزارەکە بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدات و داوادەكات کە پەیوەندییەكان بگەڕێندرێنەوە باری ئاسایی خۆیان تاكو ئەم كێشەیە چارەسەر دەكرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆ بەپێی یاسا و بڕیاری كۆتایی دادگاكان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عیراق كە ژمارەی هاوبەشەكان بە ملیۆنەها بەشدرابوو دەخەمڵێندرێت .
‎بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن

رۆژى 25ى تشرینى دووه‌مى 2023، كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق پەیوەندی کۆڕەکی تیلیکۆمی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندی کردن راگرتووە.

شارەزایەکی کەشناسی: شەممە و یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێت شارەزایەکی کەشناسی: شەممە و یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت
سودانی و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە
دوات سودانی و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە
پەیوەنیدر